بە گرافیک.. هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە

K24 – هەولێر

دوای بوومەلەرزەی 6ی شوباتی2023، دەزگای خێرخوازی بارزانی لە رۆژی یەکەمدا تیمەکانی خۆی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان رەوانەی باکووری کوردستان و تورکیا کرد، دواتریش تیمەکانیان چوونە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.

هاوکاریکردنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە کە بێ ماڵ و حاڵبوون، بریتی بوو لە: 21 هەزار و 600 ژەمە خۆراکی گەرم، 40 هەزار و 900 سێت ئاوی خواردنەوە، 18 هەزار و 720 خۆراکی وشک، 19 هەزار و 993 خۆراکی خێرا، 8 هەزار و 184 شیری منداڵان و 41 هەزار و 850 بەتانی و بالیف و دۆشەک.

هەروەها بەشێکی دیکەی هاوکاری پزیشکی، سۆپا، خێوەت، جلوبەرگ و ئامێری بیناسازی لەلایەن دەزگای خێرخوازی گەیەندرایە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە.