دهیان ئیمۆجی نوێ بۆ سیستهمی IOS زیاددهكرێت
K24 - هەولێر:
زیاتر لە 30 ئیمۆجی نوێ بەڕێوەن بۆ ئایفۆن و ئایپاد و له وهشانی نوێی سیستمی IOSـدا زیاد دهكرێت.
كۆمپانیای ئەپڵ لە ئەپدەیتی تاقیکاری iOS 16.4 چەندین ئیمۆجی نوێی ئاشکرا کرد، لە ئیمۆجی دڵی پەمبە، خۆڵەمێشی و شین وە ئیمۆجی WOW بە دەموچاوێکی نوێ.
ئەپڵ 31 دانە ئیمۆجی نوێ زیاد دەکات، هەندێکیان کاردانەوەی نوێی دەموچاون، هەندێکیش ئاژەڵی نوێن لە ئاسکی شاخدار، قاز و مراوی نوێ.