تاران سزای له سێداره‌دانی بۆ هاووڵاتییه‌كی ئێرانی و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
لە ئێران كەسێكی ئێرانی - ئەڵمانی بە تۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، جەمشید شارمەھد، كە هاووڵاتی ئێرانییە و خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانییە، بە تۆمەتی گەندەڵی لە رێگەی پلاندانان و ئاراستەکردنی کردەوەی تیرۆریستی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
جەمشید شارمەھد لە مانگی ئابی ساڵی 2019 لە شاری دوبەی، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە رفێندرا و بردیانەوه ئێران.