رێبوار تاڵه‌بانی: له دوای 2005ـه‌وه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له كه‌ركووك ئه‌نجامدرابێت ناده‌ستووری بووه
K24 – هه‌ولێر:
رێبوار تاڵه‌بانی، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌زموونی 20 ساڵی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی كه په‌یڕه‌وی سیستمی سانت لیگۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق شكستی هێناوه و نادادپه‌روه‌ری زۆری تێدایه.
رێبوار تاڵه‌بانی له‌میانی به‌شداریكردن له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر هه‌شتی كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له عێراقداهه‌ن، له یاسای پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌سانێك هه‌بوون له رێگه‌ی سیستمی سانت لیگۆوه به به‌ده‌ستهێنانی ته‌نیا 5 ده‌نگ توانیویانه بگه‌نه په‌رله‌مان و ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایانه بده‌ن، كه په‌یوه‌ندییان به چاره‌نووسی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، له‌كاتێكدا كه‌سانێك به به‌ده‌ستهێنانی 10 هه‌زار ده‌نگیش نه‌یانتوانیوه ببنه ئه‌ندام په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها رێبوار تاڵه‌بانی دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كه دوای ساڵی 2005 له شاری كه‌ركووك ئه‌نجامدرابێت، ناده‌ستووری بووه، چونكه خه‌ڵكانێك ده‌نگیان تێدا داوه، كه خه‌ڵكی كه‌ركووك نین و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستیان به گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه كردووه، بۆیه نابێت نوێنه‌رانی كه‌ركووك چیتر ئه‌م سیاسه‌ته قبوڵ نه‌كه‌ن و رێگه به خه‌ڵكێكی ناكه‌ركووكی نه‌ده‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌وان بدات.