جۆرجیا مێلۆنی: رێگری له كۆچی نایاسایی دهكهین

K24 – ههولێر:
دوای تێکشکانی بەلەمێکی پەنابەران لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا پابەندبوونی خۆی بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دووپاتکردەوە.
جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، حکومەتەکەی پابەندە بەهەموو شێوەیەک رێگری لە هەر کۆچێکی نایاسایی بۆ وڵاتەکەی بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی تێکشکانی بەلەمێکی پەنابەرانەوە لە دەریای ناوەڕاست لە کەناراوەکانی باشووری ئیتالیا، لانیکەم 43 پەنابەر خنکان و 80ی دیکەش رزگارکران.