عێراق دۆسیه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران ده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر
وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، محەممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایسپاردون، هەنگاو بنێن بۆ چالاککردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دانوستاندنه‌كان لەگەڵ تورکیا و ئێران و سووریا، سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق لە رووبارەکانی دیجلە و فورات.
قه‌یرانی كه‌می ئاو له رووباره‌كانی دیجله و فورات به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نه‌بوو بۆ باشتر كردنی دۆخه‌كه.
خالید شیمال، گوتەبێژی وەزارەتی سامانەکانی ئاو، له راگه‌یەندراوێكدا ئاشکرای کردووە، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، عەون زیاب وه‌زیری سامانه‌كانی ئاوی راسپاردووه، هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ کاراکردنی دۆسیه‌ی دانوستان لەگەڵ تورکیا و ئێران و سوریا بگرێتەبەر، بە ئاماژەدان بۆ سووریا کە دوو لە بەنداوە سەرەکییەکانی فورات کۆنتڕۆڵ دەکات، ئەوانیش تەبقە و تیشرین، پێش ئەوەی رووباری فورات لە دیوی ئەنبارەوە بەرەو خاکی عێراق بڕوات.
گوتەبێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، "دوێنێ وەزارەتەکە دەستیکرد بە به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بەنداوەکانی دۆکان و دەربەندیخان و مووسڵ بەرەو رووباری دیجلە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی رووبارەکە".