به‌رپرسێكی پێشووی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووك كرایه ئامانج
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ماڵی به‌رپرسێكی پێشووی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووك كرایه ئامانج.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، ئه‌حمه‌د تاهیر ئیسماعیل به‌رپرسی پێشووی به‌ره‌ی توركمانی به‌هۆی بۆمبی لكێندراوه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌مباره‌یه‌وه بزووتنەوەی قەومی توركمانی له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی پاسەوانەكانی بەرەی توركمانی بەهۆی تەقینەوەیەك لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی گیانی لەدەستدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوو بۆچوون بۆ هۆكاری رووداوەكە هەیە، كەسوكارەكەی دەڵێن بۆمبی لكێبراوە و بۆچوونێكیش دەڵێت بەهۆی تەقینی تانكی غازی ئۆتۆمبێلەكەی بووە، پۆلیسیش لە لێكۆڵینەوەدایە.