پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كه‌ی و چۆن دابه‌شده‌كرێت؟
K24 - هه‌ولێر:
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مانگانه پێویستی به زیاتر له پێنج ملیار دیناره بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، "پاڵپشتیی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیان نافه‌وتێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023)، د. توانا نه‌جه‌ف، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به لانیكه‌مه‌وه مانگانه پێویستی به پێنج ملیار و 600 ملیۆن دیناری ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان. به‌خۆشخاڵییه‌وه فه‌رمانی دابه‌شكردنی پاڵپشتییه داراییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌رچووه و بۆ ساڵی دووه‌مه له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا پاڵپشتیی دارایی كه له ساڵی 2014ـه‌وه راگیرابوو، خه‌رجده‌كرێت.
د.توانا نه‌جه‌ف روونیكرده‌وه، "وه‌كو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گشتاندنمان به فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كانی زانكۆكان لیسته‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن و دواتر به‌پێی كالێنده‌ری زانكۆكان بڕی پاره‌كه بۆیان خه‌رجبكرێت و قوتابییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پاڵپشتیی دارایی ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه خه‌رجده‌كرێت یان بۆ ته‌واوی ساڵی خوێندنی 2022 -2023، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گوتی، "ئێمه له نووسراوه‌كه‌ماندا كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان ناردبوو، داوامان كرد پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 نوێبكرێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به نووسراوه‌كه‌مان كردووه و ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پاڵپشتییه داراییه‌كه بۆ ته‌واوی ساڵی خوێندنی 2022 – 2023."
به‌گوته‌ی د.توانا نه‌جه‌ف، قوتابیانی ناو شار مانگانه 40 هه‌زار دینار و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار مانگانه 60 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت. گوتیشی، "مانگانه زیاتر له 113 هه‌زار قوتابی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان سوود له شایسته داراییه‌كان وه‌رده‌گرن".
ناوبرا زیاتر گوتی، "هێشتا زیاتر له دوو مانگ له كاتی خوێندنی ئه‌مساڵی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان مایه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه شایسته داراییه‌كانی سه‌رجه‌م قوتابیان دابه‌شبكه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه شایسته‌ی دارایی هیچ مانگێكی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان نافه‌وتێت".
رۆژی چوارشه‌ممه (22ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری‌دا هاتبوو: "ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت."