وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رێز له پزیشكێكی ئێزدی ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رێز له نه‌غه‌م نه‌وزاد حه‌سه‌ن ده‌گرێت كه پزیشكێكی ئێزدییه و خۆبه‌خشانه چاره‌سه‌ری سه‌دان قوربانی ده‌ستی داعشی كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023)، ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر له تویتێكدا رایگه‌یاند، د. نەغەم نەوزاد لەلایەن وەزارەتی ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا رێزلێنانی بۆ کرا لە نێوان ئەو ژنانەی خەبات بۆ مافەکان و ئاشتی دەکەن.
نەغەم نه‌وزاد، كه پزیشكێكی ئێزدییه و دانیشتووی شاری دهۆكه، دوای هێرشه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش بۆ ناوچه‌كانی شنگال و ئاواره‌كردنی هه‌زاران ئێزدی، خۆبه‌خشانه چاره‌سه‌ری پزیشكی پێشكه‌ش به سه‌دان كچی ئێزدی كرد كه ببوونه قوربانی تاوانه‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه ئێزدییه پێشتر له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌شكرا له‌پای ئه‌و خزمه‌ته مرۆڤانه‌ی پێشكه‌ش به قوربانیانی ئێزدی كردووه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه. له هه‌مان ساڵدا، له‌لایه‌ن رێكخراوی (UNFPA) خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێدرا، خاوه‌نی چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی جیهانیشه له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی ئه‌وروپا و رێكخراوه‌كانی مافی ئافره‌تان و ئاواره‌كان.