رێژهی ههڵاوسان له ههرێمی كوردستان راگهیهندرا
K24 – ههولێر:
لە هەرێمی کوردستان تێکڕای هەڵاوسانی مانگانە به رێژهی 2.1% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەش بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خواردەمەنییەکان لە بازاڕەکاندا دهگهڕێندرێتهوه.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاماری ژمارەی پێوانەیی نرخی بەکاربەری بۆ مانگی یەکی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە بەراوورد بە مانگی یەکی ساڵی رابردوو رێژەی هەڵاوسان 2.1٪ بەرزبووەتەوە.
لە بڵاوکراوەکهی دەستەی ئاماردا هاتووە، تێکڕای هەڵاوسان لە مانگی یەکی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 116.2 ئەمەش بەبەراوورد بە مانگی یەمی ساڵی رابردوو کە 113.69 بووە رێژەکە بۆ 2.1٪ بەرزبووەتەوە.
هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خواردەمەنییەکان لە بازاڕەکاندا بەرێژەی جیاواز.
هەروەها زۆرترین بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانیش لە پارێزگای دهۆک بووە بە رێژەی 3.5٪ و نزمترینیش لە شاری سلێمانی بووە بە رێژەی 0.9٪، لە پارێزگای هەولێریش رێژەکە 2.5٪ بووە.