دڵشاد شه‌هاب بۆ كوردستان24: ده‌بێت تا مانگی ئایار واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ئیمارات ده‌خاته‌ڕوو و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و دوای رێككه‌وتنی كۆتایی نێوان لایه‌نه‌كانیش تا مانگی پێنجی ئه‌مساڵ واده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاریده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ـی ئادار/مارسی 2023)، دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به عه‌ممار نه‌جمه‌ددین، نێردراوی كوردستان24 له ئه‌بوزه‌بی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێم و ئیمارات، دیدارێكی دۆستانه بوو هه‌ردوولاش تێڕوانینێكی هاوبه‌شیان هه‌بوو بۆ كێشه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی.
دڵشاد شه‌هاب روونیكرده‌وه، سه‌رۆكی ئیمارات له ورده‌كاری دۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاگاداره و كه‌سێكه له‌نزیكه‌وه گرنگی به هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌و راوێژكاره باڵایه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی ئێستا له ئه‌بوزه‌بییه روونیكرده‌وه، دیدارێكی ئه‌رێنی له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئیمارات ئه‌نجامدرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی قوڵی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوولا كراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پرسی ئابووری، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ئاسایشی خۆراك و به‌ره‌نگاروونه‌وه‌ی تیرۆریش به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو.
له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن، دڵشاد شه‌هاب رایگه‌یاند، ئێستا لێكنزیكبوونه‌وه‌ی باش له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه و دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له زووترین كاتدا، رێكاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات.
له‌باره‌ی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، دڵشاد شه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی یاسا راگه‌یاندنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، پێشبینیكرد، تا مانگی ئایاری داهاتوو، ئه‌و واده‌یه دیاریبكرێت ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت و چه‌ند مانگێكیش پێویسته بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن.