رۆمیۆ هه‌كاری: كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان پشتكردنه له پێكه‌وه‌ژیان
K24 – هه‌ولێر:
سبەی دووشەممە لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک بە بەشداری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆک فراکسیۆنه‌كان، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی پێکهاتەکان، بۆ چارەسەری کێشەی کورسی پێکهاتەکان بەرێوەدەچێت.
له‌مباره‌یه‌وه رۆمیۆ هه‌كاری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی پێكهاته بكرێت به هۆكاری پێكنه‌هاتنی پارته كوردستانییه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین كه چۆن ده‌چینه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین كه نه‌ده‌بوو هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، ده‌بوو له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
ناوبراو گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمی یه‌ك بازنه‌یین، ئه‌وه‌ی زانیوومه له نوێنه‌ری پێكهاته‌كان، سبه‌ی هه‌ر ئه‌و داوایه ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی زیادبوونی كورسی پێكهاته‌كانه‌وه، رۆمیۆ هه‌كار ده‌ڵێت: "كه‌مكرددنه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان پشتكردنه له پێكه‌وه‌ژیان".