سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی: به‌گوێره‌ی یاسا كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه سه‌باره‌ت به پرسی راژه و دامه‌زراندن و رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی یاسا كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (12ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌حموود محه‌ممه‌د عه‌بد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته هه‌ولێر و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بابه‌تگه‌لێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكردووه و گفتوگۆكانیشیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی گوتی، "زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان‌م، ئه‌مه به‌شێكه له ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی راژه، بابه‌تگه‌لێكی زۆری هاوبه‌شی تایبه‌ت به پرسی راژه له نێوان برایانمان له هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ هه‌ن".
هه‌روه‌ها مه‌حموود محه‌ممه‌د عه‌بد روونیكرده‌وه، ئه‌زموونی ئه‌نجوومه‌نی راژه له‌باره‌ی دامه‌زراندنی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و سێ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆكان، ئه‌وانه‌ی كه یاسای ژماره 67 و 59 ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌زموونێكی گرنگه، زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌و ئه‌زموونه بگوازینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، چاودێری رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌و دوو توێژه‌ی ده‌رچووان له زانكۆ حكوومییه‌كان ده‌كه‌ن و چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی دامه‌زراندنیان، جا چ له هه‌رێم بن یان له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی فیدراڵی.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانیش روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی یاسایی و كارگێری و به چاودێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌نجام ده‌درێت و گوتی، "دواتریش ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری پراكتیكییه و زه‌مینه‌سازییه بۆ هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندیی دامه‌زراندنی رۆڵه‌كانمانه له هه‌رێمی كوردستان بێت".