عێراق و ئێران رێککەوتنێک لەبارەی پەرەپێدانی  پەیوەندییە ئابوورییەکان ‌واژوودەکەن

هەردوو وەزیری بازرگانی عێراق و ئێران
هەردوو وەزیری بازرگانی عێراق و ئێران

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری بازرگانی ئێران ئەسیر داوود ئەلغەریری رایدەگەیەنێت، رێککەوتنێکی هاوبەشمان لەبارەی پەرەپێدانی  پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ‌‌عێراق واژووکرد.

لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ ئیحسان خاندووزی، ئەسیر داوود ئەلغەریری وەزیری بازرگانی ئێران رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی  لێژنەی ‌عێراقی – ئێرانی لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان، خزمەتێکی زۆری گەلی عێراق و ئێران دەکات.

روونیشیکردەوە، رێکەوتنەکە بوارەکانی وەبەرهێنانیش دەگرێتەوە، بەتایبەت دامەزراندنی کارگەی پیشەسازی لە ناوچە ئازادەکانی سنووری نێوان هەردوو وڵات و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەماهەنگیکردن لە پرسەکانی ئاو، کارەبا، نەوت و بانکی.

عێراق كه‌ له‌ ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌كه‌لوپه‌لی هاورده‌ی ئێرانی ده‌به‌ستێت و به‌های ئاڵوگۆری بازرگانیان له‌ 10 ملیار دۆلار زیاتره‌.