جەیک سۆلیڤان: پێویست ناکات جەنگی سارد لە نێوان ئەمەریکا و چین رووبدات

K24 - هەولێر:
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، پێویست ناکات جەنگی سارد لە نێوان وڵاتەکەی و چین رووبدات.
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، پێویست ناکات جەنگی سارد لە دژی چین رابگەیەنین.
گوتیشی، پێشبڕکێ لە نێوان ئەمەریکا و چین هەیە و پێشوازی لەو پێشبڕکێیە دەکەن، بەڵام پێویست بە بەرەنگاربوونەوە و پێکدادان ناکات.
جەیک سۆلیڤان جەختیشی لەوە کردەوە، لەو شوێنانەی بەرژوەندی هاوبەش و بەرژەوەندی جیهانیشی لێیە، کارکردن لەگەڵ چین بەردەوام دەبێت.
ئاشکراشیکرد جۆبایدن سەرۆکی وڵاتەکەی گفتوگۆ لەگەڵ شی جینپینگ هاوتا چینییەکەی دەکات، بەڵام ئاماژەی بە کات و شوێنەکە نەکرد.