بەهۆی سەردانی سوودانی دەستپێکردنی وەرزی نوێی کوردستان24 دوادەکەوێت

K24 – هەولێر

بڕیاربوو ئەمڕۆ وەرزی نوێی کوردستان24 دەست پێبکات، بەڵام بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دوادەکەوێت بۆ سبەی چوارشەممە.

ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی کوردستان24 رایگەیاند: بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و رووماڵکردنی ئەم بابەتە، دەستپێکردنی وەرزی نوێی کوردستان24 بۆ سبەی کاتژمێر 7ی ئێوارە دوادەکەوێت.

کوردستان24 بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ستۆدیۆی سەرەکی و گەشتی هەواڵەکان و پڕۆگرامەکانی دەست بە وەرزی نوێی کارەکانی دەکاتەوە.