وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا

دڵشاد شەهاب راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان
دڵشاد شەهاب راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

راوێژکارێکی باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کوردستان24ـەوە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات.

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان 15ـی مانگی تشرینی یەکەم تاوەکو 15ـی مانگی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت.

گووتیشی: کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێویستیان بە ماوەی شەش مانگ دەبێت بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن.