خەرجی بەرگریی ناتۆ لە ساڵی 2022 زیادیکردووە

خەرجی بەرگریی ناتۆ لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 1.17 تریلیۆن دۆلار.

K24 - هەولێر:

بەپێی راپۆرتی ساڵانە بۆ ساڵی 2022 کە لەلایەن یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ بڵاوکراوەتەوە، خەرجی بەرگریی ناتۆ کە لە ساڵی 2021دا 1.25 تریلیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی 2022 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 1.17 تریلیۆن دۆلار.

هەریەک لە یۆنان، ئەمریکا، لیتوانیا، پۆڵەندا، بەریتانیا، ئیستۆنیا و لیتوانیا، لانیکەم لە سەدا دووی بەرهەمی ناوخۆیی خۆیان بۆ خەرجییەکانی بەرگریی تەرخان کردووە.

یۆنان لە سەدا 3.54، ئەمریکا لە سەدا 3.46، لیتوانیا لە سەدا 2.47ی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ خەرجییەکانی بەرگریی خەرجکردووە، لە کاتێکدا تورکیا خەرجییەکانی لە سەدا 1.37 بووە.

بەپێی نرخەکانی ئێستا، ئەمریکا ریزبەندی یەکەمی بەدەستهێناوە لە رووی بەهای خەرجییەکانی بەرگریی لە میانی ساڵی 2022دا کە 821 ملیار دۆلار بووە، بەریتانیا بە 67.7 ملیار دۆلار لە ریزبەندی دووەم و ئەڵمانیا بە 60.9 ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەم دێت.

ئەمریکا بە تەنها لە سەدا 70ی کۆی خەرجییەکانی بەرگریی ناتۆی پێکهێناوە.