جۆن كێربى بۆ كوردستان 24: له رێى به‌غداوه هاوكارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كێربى رايگه‌ياند، هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن ئه‌مريكاوه هه‌ر له رێگه‌ى به‌غداوه ده‌بێت.
له لێدوانه‌كه‌يدا، جۆن كێربى سه‌رنجى بۆ ئازايه‌تى و قوربانيدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان راكێشا و گوتى: ئێمه ئازايه‌تى و قوربانيدانى پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنين.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مريكا گرنگى و بايه‌خى تايبه‌تى به كورد و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ر جارێك به‌رپرسێكى ئه‌مريكا سه‌ردانى به‌غداى كردبێت، رووى كردووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و سه‌ردانى هه‌ولێرى كردووه.
له به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ئاشكرايكرد، ئه‌م هه‌فته‌يه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى سه‌ردانى رووسيا ده‌كات.
سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ رووسيا دواى هه‌فته‌يه‌ك له گرژى نێوان مۆسكۆ و واشنتن دێت كه له ميانيدا هه‌ريه‌ك له‌و وڵاتانه ژماره‌يه‌ك ديپلۆماتكارى يه‌كدييان له پايته‌خته‌كانيان ده‌ركرد.