وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه و ئێران کۆدەبنەوە
K24 - هەولێر
فه‌رحان بن عەبدوڵڵا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی حوسێن ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهیان، رێككه‌وتووه، كه به‌منزیكانه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئاژانسی هه‌واڵی "واس"ی سعوودیه رایگه‌یاند، فه‌رحان بن عەبدوڵڵا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە کردووە و پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی لێكردووه.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێران سێ شوێنی پێشنیاز كردووه، بۆ میوانداریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام شوێنه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یاریده‌ده‌رێكی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران گوتی: سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیه، به‌فه‌رمی بانگهێشتی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێرانی بۆ ریاز كردووه، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانیان.
له 10 ئاداری ئه‌مساڵ، به‌ناوبژیوانی چین، سعوودیه و ئێران كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنێكی ئاشتیان واژۆ كردووه، هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیی نێوانیان و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كان له هه‌ردوو وڵات‌دا.