پەرلەمانی عێراق ئەمشەو دەنگ لەسەر یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات

پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

K24 - هەولێر

بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەمشەو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان شەوی رابردوو، تاوەکو کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوامبوو، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر دەنگدان بە هەمواری یاساکە کۆبوونەوەکە بۆ ئەمشەو دواخرا.