بۆ دووەمجار لە مانگێکدا هێرشی چەکداری لە شارێکی ئەڵمانیا روویدا

لە رووداوێکی تەقەکردن لە ئەڵمانیا دوو کەس کوژران
پۆلیسی ئەڵمانیا
پۆلیسی ئەڵمانیا

K24 - هەولێر:

پۆلیسی هامبۆرگ رایگەیاند، لە شاری لە باکووری ئەڵمانیا کەسێک دەستڕێژی گوللـە دەکات و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، هێشتا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.

لە مانگی ئادار ئەمە دووەم جارە دەسترێژی گوللـە لە هامبۆرگ رووبدات، پیشتر لە 9ی ئادار کەسێک لە کڵێسایەک بە دەستڕێژی گوللـە شەش کەسی کوشتن.