نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە

K24 - هەولێر

لەگەڵ رەوانەوەی مەترسییەکانی قەیرانی کەرتی بانکی، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژە سەدا 0.4 بۆ 75.32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.6 بۆ 69.65 دۆلار بەرزبووەوە.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای لێدوانی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی رووسیا دێت کە رایگەیاند، چەکی ئەتۆمی تەکتیکی لە بیلارووسیا بڵاوە پێدەکەن، ئەوەش دۆخی جیۆسیاسی ئەوروپای لەبارەی ئۆکرانیا ناسەقامگیرتر کردووە. هەروەها جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیاش ئاماژەی بەوەداوە، کە ئامانجیانە ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمبکەنەوە.