پاریس بورجی ئیڤڵی بەڕووی گەشتیاراندا داخست

بورجی ئیڤڵ
بورجی ئیڤڵ

K24 - هەولێر:

بەهۆی بەردەوامی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانەوە حکومەتی فەڕەنسا بورجی ئیڤڵ و کۆشکی ڤێرسای بەڕووی گەشتیاراندا داخست.

خۆپیشاندان لە فەڕەنسا دژی چاکسازییەکانی حکومەت لە یاسای خانەنشینی بەردەوام و سەندیکاکانی فەرمانبەران و مامۆستایان داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەن هاوکاریی خۆپیشاندانەکەیان بکەن.

هاوکات پارتە راستەڕەوە ئۆپۆزسیۆنەکانیش داوا لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دەکەن رێگری بکات لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە.

لە بەرانبەدا، حکومەتی فەڕەنسا داوای لەسەرجەم لایەن و پێکهاتە سیاسییەکان کردووە بەشداربن لە رێگریکردن لە توندوتیژی و بەکارهێنانی خۆپیشاندانەکان بۆ مەبەستی سیاسی.