هاوپه‌یمانی عه‌زم داوا ده‌كات پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بدرێته‌ لیژنه‌ی دارایی

هاوپه‌یمانی عه‌زم داوا ده‌كات پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بدرێته‌ لیژنه‌ی دارایی
هاوپه‌یمانی عه‌زم داوا ده‌كات پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بدرێته‌ لیژنه‌ی دارایی

K24 – هەولێر:

هاوپه‌یمانی عه‌زمی سووننه‌كان، داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات، به‌په‌له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بكرێت.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی عه‌زم، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، هه‌رچی زووه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ 2023، ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بكات و هەروەها كاتێكیش بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانیش دیاریبكات.

هاوپه‌یمانی عه‌زم له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه‌، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ گرنگی و بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و پڕۆژه‌یه‌كی هه‌ستیاره‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ قوتی گه‌لی عێراقه‌وه‌.

رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.