سه‌رۆكی بێلارووس: خه‌ریكه گڕی چه‌كی ناووكی ده‌ربكه‌وێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی بێلارووس رایده‌گه‌یه‌نێت، پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ جه‌نگی ئۆكرانیا، ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناووكی.
هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن، ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بێلارووس ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئادار / مارسی 2023)، له گوتارێكدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، جه‌نگ له ئۆكرانیا فراوان بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: "خه‌ریكه گڕی چه‌كی ناووكی به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ربكه‌وێت".