وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارەیەک کۆرسی راهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا رادەگەیەنێت
K24 - هەولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، وڵاتى هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسى ڕاهێنانى جۆرا و جۆر لەسەر ئەرکى حکومەتى هۆڵەندا بەناونیشانى (The Shiraka Training Programme) رادەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری لە کۆرسەکانی هەیە، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بەسەرچاوەی کۆرسەکان بکەن:
https://www.shiraka.nl/en/courses
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: بۆ کۆرسەکانی ڕاهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نییە، بەڵام کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆى بهێنێت، ئەوکات وەزارەتەکەمان دەتوانێت پشتگیری کاندیدبوونى بکات.