ئیلۆن ماسک: پێگەی دۆلار لە یەدەگی وڵاتان لە مەترسیدایە

ئێلۆن ماسک، سەرمایەداری ئەمەریکا
ئێلۆن ماسک، سەرمایەداری ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

ئێلۆن ماسک، سەرمایەداری ئەمەریکا لە نوێترین توویتیدا رایگەیاند، توندکردنی سیاسەتی نەختینەیی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وادەکات وڵاتانی دیکە لە یەدەگەکانیان دەستبەرداری دۆلار بن.

ماسک لە توویتەکەیدا نووسیویەتی، سیاسەتی دارایی ئەمەریکا زۆر توندە، ئەوەش وادەکات بەشێک لە ولاتان دەستبەرداری دۆلار بن، بە تایبەت کە ئێستا خەرجی حکومەتی ئەمریەکاش زیادیکردووە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە هەڵاوسانی ئەمریکا ئەو وڵاتانەش دەگرێتەوە کە دۆلار بەکاردەهێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە، چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، بەرازیل و چین رێککەوتن ناوەندێک بۆ گۆڕینەوەی کاڵاکانیان دروستبکەن بێ بەکارهێنانی دۆلار مامەڵە بازرگانییەکانیان ئەنجام بدەن، لە بری ئەوە دراوی خۆیان لە مامەڵەکانیان بەکاربهێنن.