یاریزانێک دوورخرایەوە بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردەوە ڕۆژوو بشکێنێت
ئەنتوان کۆمپار ڕاهێنەری یانەی نانت فەرەنسی، بڕیاریدا یاریزانە لاوە جەزائیرییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی (جوان حه‌جام) بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر ستاد ریمس دووربخاتەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بووه رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 29ـه‌می خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا یاری نێوان نانت و ریمس لە یاریگای "لی بیۆجۆر" به‌ڕێوه‌چوو.
بەگوێرەی تۆڕی "فەرەنسا ئۆست"ـی فەرەنسی، کۆمپاریێت یاریزانە جەزائیرییەکەی لە یارییەکە دوورخستەوە، چونکە ڕەتیکردەوە ڕۆژوو بشکێنێت و بەڕۆژوو نەبووە، به‌ڵام یارییه‌كه‌شی به قورسی به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له نێو یاریگه‌ی خۆیان دۆڕاند.
بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا سەرجەم ناوبژیوانانی خولە نێوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئەوەی بیریان بخاتەوە کە پێویستە ڕێز لە ڕێساکانی بگیرێت و یارییەکان ڕانەگرن بەهۆی شکاندنی ڕۆژوو لە کاتی مانگی ڕەمەزان.
ڕاهێنەر کۆمپار له باره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی حه‌جام له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گوتی: من كاتێك له ساڵی 2009 راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان بووم هه‌مان یاسای ئێستام په‌یڕه‌و كردووه، من كێشه‌م له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زان نییه، یاریزانه‌كان ده‌توانن به‌رۆژوو بن، به‌ڵام بۆ كاتی یاریی رۆژووگرتن لای من قه‌ده‌غه‌یه، چونكه یاریزانه‌كان كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه ئەو یاریزانانەی له ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبن، دوور دەخرێنەوە و لە ماڵەوە دەمێننەوە، چونكه کاتێک بە درێژایی ڕۆژ نان ناخۆیت، ئه‌وه كێشه‌ت بۆ دروست ده‌بێت.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان سه‌رجه‌م یاریزانه موسڵمانه‌كانی یانه‌ی نانت رازیبوون رۆژووه‌كانیان بشكێنن ته‌نیا حه‌جام نه‌بێت.
جوان حه‌جامی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه روویكرده یانه‌ی نانت، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له 25 یاریی كردووه و 2 ئاسیستی كردووه.