رۆمانۆوسكی: كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماده‌ن كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ عێراق ببوژێننه‌وه‌

ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق
ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق

K24 – هەولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماده‌ن كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ عێراق ببوژێننه‌وه‌.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر، ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، نووسیوویه‌تی: له‌گه‌ڵ عه‌باس ئه‌لعه‌لیاوی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، تاووتوێی هه‌ماهه‌نگیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی پرسه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ئاو كرد.

رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماده‌ن هاوكاری عێراق بۆ بوژاندنەوەی سیسته‌می ئاودێری و كه‌رتی كشتوكاڵ بكه‌ن".