تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی راگرت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

K24 – سلێمانی:

تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ئەم مانگە رادەگرێت و بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو بڕیارە تاک لایەنەیە و داوای روونکردنەوەمان لە وڵاتی تورکیا کردووە.

لەم بارەوە عەتا ئەحمەد سەرۆکی کۆمەڵەی نووسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سلێمانی بە کوردستان 24ــی راگەیاند، ئەمڕۆ بە ئیمێڵ ئاگادارکراونەتەوە کە سەرجەم گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی بۆ رۆژانی سێ ، چوار و پێنجی ئەم مانگە هەڵوەشاونەتەوە.

لەلایەن خۆیەوە، دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردستان24ـــی راگەیاند، ئەمرۆ ئاگادارکراونەتەوە کە سەرجەم گەشتەکانی مانگی چواری نێوان سلێمانی و تورکیا هەڵوەشاونەتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری ئەو بریارەش دانا محەممەد گوتی: "هیچ روونکردنەوەیەکمان پێنەگەشتووە، بەڵکو لە رێگەی ئیمەیلەوە داوامان لە وڵاتی تورکیا کردووە، هۆکاری ئەو بڕیارەمان بۆ روونبکەنەوە".