یاریزانێكی ریال مه‌درید تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه
یانه‌ی ریال مه‌درید، ناوه‌ڕاستكاری به‌رازیلی لۆكاس سیلڤای به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی سپۆرتینگ لسبۆنا گواسترایه‌وه، به‌س ئه‌مڕۆ ئه‌م یاریزانه له پشكنینیه پزیشكییه‌كاندا ده‌رنه‌چوو.
پێگه‌ى (Sun)ـی بریتانیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 ته‌مووزی 2016، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لوكاس سیلڤای ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له كاتی پشكنینی پزیشكیدا ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و مه‌ترسی وازهێنانیشی له یاریكردن لێ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئێستادا سیلڤا له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له پێناو دڵنیابوون له ته‌ندروستی و جۆری نه‌خۆشییه‌كی خه‌ریكی هه‌ندێك پشكنینی زیاتره، ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری دادێ، ئاینده‌ی ئه‌م یاریزانه روونتر بێته‌وه.
سیلڤا، له هاوینی 2015 له یانه‌ی گرۆزیرۆی برازیلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردوویش یانه شاهانه‌كه به‌شێوه‌ی خواستن به یانه‌ی مارسیلیای فرۆشت، زیدان ده‌یویست بۆ وه‌رزی نوێش ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌ی خواستن به‌ڕێ بكات.
پێشتر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه چه‌ندان وه‌رزشكاری دیاری دیكه له ترسی سه‌لامه‌تی ژیانیان وازیان له یاریكردن هێناوه، له‌وانه فابریك موامبای ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی بۆڵتۆن له ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵه‌كه‌ی له 2012 ماڵئاوایی له یاریكردن كرد، جیا له‌وه‌ش جه‌یمیس تایلۆر كه یه‌كێكه له دیارترین یاریزانه‌كانی یاریی كریكێت بڕیاری خانه‌نشین بوونی خۆی له یاریكردن دا.