نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د حه‌لبووسى لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە گفتوگۆیان کرد
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەر گرنگی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق دەکەنەوە كه رۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارايى و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى كار و پرۆژه‌كان.
ئەمڕۆ شەممە (8ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق گۆڕييه‌وه كه ئێستا بۆ ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه. هه‌ردوولا هاوڕابوون له گرنگي ده‌رچوواندنى ياساكه كه رۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارايى و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى كار و پرۆژه‌كان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى رێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌يان به‌وه دا كه دواكه‌وتنى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه، كاريگه‌ريى نه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى گشتى عێراق ده‌بێت".
هەروەها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە.