وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشوور رادەگەیەنێت

باڵه‌خانه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
باڵه‌خانه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

K24 - هەولێر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایانى ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتى کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاساتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور تەرخانکردوە.

بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

کلیک بکە

ماستەر:

• پێشکەشکار پێویستە فەرمانبەر یان مامۆستا بێت.

• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥% کەمتر نەبێت.

• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

• داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

دکتۆرا:

• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت.

• پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەلام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.

• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.

• تێبینی:

• ئەم لینکەی سەرەوە تاوەکو ڕێکەوتى (19/4/2023) کارا دەبێت.