نووسینگه‌ی سوودانی هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ره‌تیده‌كاته‌وه گۆڕانكاری له پۆسته باڵاكانی حكومه‌تی ئێستای كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (22ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هەندێ لە دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵێکیان سەبارەت بە گۆڕانکاری لە پۆستە کارگێرییە باڵاکانی حكومه‌تی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام "ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستی و مەبەستی ئەم دەزگا راگەیاندنانە شێواندنی رای گشتییە".
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی وه‌زیرانی عێراق، هەروەها باسی له‌وه كردووه، رێکكارێک یان بڕیارێکی کارگێری سەبارەت بە کاری حکومەت هەبێت، بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا لە دەزگاکانی راگەیاندنی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق، له كۆتاییدا داوای له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كردووه به پیشه‌ییانه‌ی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌تایبه‌تی له گواستنەوە وبڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە پشت بە زانیاری ورد له سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، لەپێناو گەرەنتی پیشەیی و دەرفەتنەدان بەو كه‌سانه‌ی کە هەوڵی تێکدانی رەوشی گشتی لە وڵات دەدەن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق:
هەندێ لە دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵێکیان سەبارەت بە گۆڕانکاری لە پۆستە کارگێرییە باڵاکانی دەوڵەتی عێراق بڵاوكردووته‌وه.
دووپاتیدەکەینەوە، کە ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستی و مەبەستی ئەم دەزگا راگەیاندنانە شێواندنی رای گشتییە.
هەروەها ئاماژە دەکەین کە هەر رێكکارێک یان بڕیارێکی کارگێری سەبارەت بە کاری حکومەت هەبێت، بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا لە دەزگاکانی راگەیاندنی فەرمی بڵاودەکرێتەوە هەر وەکو هەموو جار.
بۆیە داوا له راگەیاندنی پیشەیی دەکەین وردبن لە گواستنەوە وبڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە و پشت بە زانیاری ورد لە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، لەپێناو گەرەنتی پیشەیی و دەرفەتنەدان بە كه‌سانه‌ی کە هەوڵی تێکدانی رەوشی گشتی لە وڵات دەدەن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
22ی نیسان ـ 2023