رێبوار هادی: هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پشتگیری له پڕۆژه‌یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجامدا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانتارانی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پشتگیری له پڕۆژه‌یاساكه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌ی یاسای به‌پارێزگاربوونی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كان له‌وباریه‌وه، رێبوار هادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان ره‌خنه و تێبینی له‌سه‌ر هه‌ندێك له بڕگه‌كانی هه‌بوو.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان تێبینی له‌سه‌ر بوو، دواتر به هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، توانرا پڕۆژه‌یاساكه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت. گوتیشی، ئه‌وه‌ی له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێ زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران پشتگیری له‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات له كاتی په‌سندكردندا، به ئاسانی ده‌نگی پێبدرێت و تێپه‌ڕێندرێت.
رێبوار هادی باسی له‌وه‌شكرد، كه پڕۆژه‌یاساكه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌كرێ دوای چوار رۆژ له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن به‌ر له په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه، ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگاربوونی هه‌ڵه‌بجه بدرێ و تێپه‌ڕێندرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له یاسای بودجه‌دا به‌شی بۆ ته‌رخان بكرێت، گوتیشی، ئه‌مه به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت.