واشنتن پۆست: بەڵگەنامە دزەپێکراوەکان دەریدەخەن دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ سزای ڤاگنەر دەدەن

گرووپی ڤاگنەر
گرووپی ڤاگنەر

K24 - هەولێر:

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، بەپێی بەڵگەنامەی دزەپێکراوەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ سزای ڤاگنەر دەدەن.

لەراپۆرتێکدا رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی بڵاویشیکردەوە، بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژە بەوەدەدەن، وەزارەتی بەرگری رووسیا لە گفتوگۆدایە سەبارەت بە چۆنییەتی وەڵامدانەوەی یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی ڤاگنەر، کە بەهۆی کەمی چەک و تەقەمەنییەوە بەتوندی رەخنەی لە سێرگەی شایگو وەزیری بەرگری رووسیا گرتبوو.

باسی لەوەشکردووە، رووسیا لە هەوڵی دۆزینەوەی گرووپێکی دیکەی شەڕکەردایە تا لەجێگەی وەزارەتی بەرگری شەڕی باخموت بکات.