ئەمەریکا: بڕیاری گەڕانەوەی رژێمی ئەسەد بۆ نێو کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بە گونجاو نازانین

K24 - هەولێر

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤیدانت پاتێل سەبارەت بە بڕیاری گەڕانەوەی بەشار ئەسەد سووریای رژێمی بۆ نێو کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، ئەم بڕیارە گونجاو نییە، بەڵام وڵاتانی عەرەبی لە چەندین ئەولەوییاتدا هاوبەشن بەتایبەتی لە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سووریا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

ڤیدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە بڕیاری گەڕانەوەی سووریای رژێمی بەشار ئەسەد بۆ نێو کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، رایگەیاند ئەم بڕیارە گونجاو نییە، بەڵام وڵاتانی عەرەبی لە چەندین ئەولەوییاتدا هاوبەشن بەتایبەتی لە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سووریا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

پاتێل، لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا هەڵسەنگاندنی بۆ سەرلەنوێ قبوڵکردنی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا بۆ نێو کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و گوتی: "پێمانوانییە لە ئێستادا دووبارە قبوڵکردنی سووریا لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی گونجاو بێت و بەڕوونی ئەم خاڵەمان لەگەڵ سەرجەم هاوبەشەکانمان باسکردووە".

ڤیدانت پاتێل، ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ ئەوەشدا لە چەندین ئامانجدا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە پرسی سووریا بەشدارن و لە نێو ئەمانەشدا بڕیاری ژمارە 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانی سووریا لە سەرووی هەموویانەوە دێت.

پاتێل، باسی لەوەش کرد، لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا لە بابەتەکانی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ سوورییەکان و ریگرێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ئامانجەکانی ئاسایش و سەقامگیری هەمان ئامانجیان هەیە.