سووریا دەگەڕێتەوە کۆمکاری عەرەبی

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه گرێدا، كه وێڕای بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی له كۆمكار، هاوكات پابه‌ندبوونی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (7ـی ئایاری 2023) ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به سه‌رپه‌رشتی میسر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی گرێدا و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریای دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی له كۆمكاری عه‌ره‌بی.
دوابه‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی داهاتووی سووریا له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئه‌منی و مرۆییه‌وه ده‌ركرد، كه ئامانج له‌و بڕیارانه وه‌ك كۆمكاره‌كه رایده‌گه‌یه‌نێ بۆ كۆتاییهێنانه به قه‌یران و كێشه درێژخایه‌نه‌كانی سووریا كه ماوه‌ی زیاتر له 12 ساڵه رووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌رله‌نوێ پابه‌ندبوونی خۆی بۆ سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ئه‌و وڵاته دووپاتكرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ هاوكاریكردنی سووریا به پێویست زانی.
ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌روه‌ها پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌كانی وڵاتانی نێوان میسر و ئوردن و به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كرد، كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو سه‌باره‌ت به ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ سووریا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئوردن، سعوودیه، عێراق، لوبنان، میسر و ئه‌مینداری گشتی كۆمكار بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عه‌ممان (له 14ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن سه‌باره‌ت به قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا.
له كۆتاییشدا ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا بڕیاریدا له‌مڕۆ به‌دواوه سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئەنجوومەنی كۆمكار و چالاكییه‌كانی سه‌رجه‌م رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به كۆمكاره‌كه.