بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و تیمی وەزاری یەکێتی کۆدەبێتەوە

K24 – هەولێر

دوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، بڕیارە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حزبەکەی و تیمی وەزاری یەکێتی کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و تیمی وەزاری یەکێتی لە حکومەت کۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان بەشێکی گرنگی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییانە و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان.

دوێنێ دووشەممە 8/5/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەنانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

وەک لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ئاماژەی پێکراوە، ئاماژە بەوەشدرا، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.