باڵیۆزی فەرەنسا له‌ عێراق: فەرەنسا بەردەوامدەبێت لە گەیاندنی پەیامی هاوسۆزی بۆ گەلی کورد

ئێریک چێڤالیار باڵوێزی فەرەنسا له‌ عێراق
ئێریک چێڤالیار باڵوێزی فەرەنسا له‌ عێراق

K24 – هەولێر:

باڵیۆزی فەرەنسا له‌ عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، هاتووم بۆ کوردستان بۆ ئەوەی پەیامی هاوسۆزی فەرەنسا بە گەلی کورد رابگەیه‌نم.

ئێریک چێڤالێار باڵیۆزی فەرەنسا له‌ عێراق، لە میانەی سەردانی بۆ هەولێر، بە کوردستان24ــی راگەیاند، پیویستبوو بێم بۆ هەولێر و بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان بكه‌م. کە بەیانی ئەنجامدەدرێت.

هەروەها راشیگەیاند، فەرەنسا بەردەوامدەبێت لە گەیاندنی پەیامی هاوسۆزی بۆ گەلی کورد. گوتیشی: "من لێرەم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو پەیامە دووپاتبکەمه‌وه‌".