بە ڤیدیۆ؛ سەرۆکی ڤاگنەر کوژرانی سەربازێکی ئەمەریکی لە ئۆکرانیا راگەیاند
K24 - هەولێر:
یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەری رووسی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کوژرانی سەربازێکی ئەمەریکی راگەیاند، کە لەگەڵ هێزەکانی کیێڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دژی رووسیا جەنگاوە.
پریگۆژین لە گرتە ڤیدیۆکەدا کە بەردەوامی دەنگی تەقینەوەی تێدا دەبیسترێت، لە باڵەخانەیەکی نیمچە رووخاودا ناسنامەی سەربازە کوژراوەکە نیشان دەدات.
سەرۆکی ڤاگنەر لەکاتی نیشاندانی تەرمی سەربازەکە دەڵێت: هاووڵاتییەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ بینینی ئێمە هاتبوو.
گوتیشی: دەیبەینەوە بۆ ئەمەریکا. بە ئاڵای وڵاتەکەیەوە دەیخەینە ناو تابوتێکەوە. لەگەڵ رێزدا، چونکە لە سەر جێگای باپیرەی نەمردووە، بەڵکو لە شەڕدا مردووە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، سەرۆکی ڤاگنەر دەیەوێت لەبەرانبەر کشانەوەی هێزەکانی کیێڤ لە باخموت زانیاری لەسەر پێگەکانی سوپای رووسیا بداتە هەواڵگری ئۆکرانیا.
یەڤگینی پریگۆژین لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە تەرمەکە رادەستی حکومەتی ئەمەریکا دەکەینەوە، ئەمەش بە تایبەتی بۆ رۆژنامەی واشنتن پۆست دەکەین.
گرووپی ڤاگنەر رێکخراوێکی تایبەتی بە کرێگیراوانی رووسییە کە لە ئۆکرانیا شەڕ دەکات، بە سەرۆکایەتی یەڤگینی پریگۆژین، کە دەیان هەزار چەکداری لە زیندانەکانی رووسیا وەرگرتووە، هەروەها دوای بینینی خولێکی سەربازی بۆ ماوەی شەش مانگ، ئازادکراون و پارەیان پێبەخشیون.
18+
— ✙ Albina Fella ✙ 🇺🇦🇬🇧🇫🇷🇩🇪🇵🇱🇺🇸🇨🇦🇦🇺 (@albafella1) May 16, 2023
Terrorist Prigozhin just posted this video, where he shows the body of the murdered defender and documents and says that he is an American. His name is Nicholas, according to Prigozhin. pic.twitter.com/CPuVTLbBHv