"کۆتایی هەفتە جارێکی دیكه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌"

بارانبارین
بارانبارین

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ لە سەرجەم شارەکانی عێراق هەورەبروسکە و بارانبارین بووە و لە هەریەک لە شارەکانی بەغدا، کەرکووک، سلێمانی، کووت و دوزخورماتوو تەزرە باریووه‌.

عامر خەفاجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق بە کوردستان 24ی راگەیاند، درەنگانی ئەمشەو کەشوهەوا لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئاسایی دەبێتەوە و پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەش 21ـی ئایاری 2023، لە شارەکانی هەرێمی كوردستان کەشوهەوا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

هەروەها خەفاجی ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینیدەکرێت لە ناوەڕاست تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، جارێکی دیكه‌ بارانبارین ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە .