كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا راده‌گه‌یه‌ندرێت

K24 – هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رۆژی شه‌ممه 28ـی ئایاری 2023 به‌ڕێوه‌چوو، بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە و جارێکی دیکە پێش کەمال کڵچدارئۆغڵو کەوتەوە، هاوكات پێشبینی ده‌كرێت هه‌ینی یاخود شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌ردۆغان كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رابگه‌یه‌نێت.
بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێژەی زیاتر لە 52%ـی دەنگەکان، توانی سەرکەوتن بەسەر کڵیچدارئۆغڵو بەدەستبهێنێت، کە رێژەی 47%ـی دەنگی بەدەستهێناوە.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتاییپێهێنا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حكومه‌تی نوێی توركیا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پیكبهێنرێت و رابگه‌یه‌ندرێت.
بڕیار وایه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی داهاتوو 2ـی حوزه‌یرانی 2023، په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مان سوێندی یاسایی بخۆن، هاوكات ئه‌ردۆغانیش له په‌رله‌مان سوێندی ده‌ستووری ده‌خوات.
هاوكات بڕیار وایه به هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 2018، ئاهه‌نگی دانانی سه‌رۆككۆماری توركیا له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت، كه پێشبینی ده‌كرێت هاوپه‌یمانی گه‌ل و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی وڵاتان به‌شداری بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له‌دوای ئاهه‌نگی دانانی، حكومه‌تی نوێی توركیا راده‌گه‌یه‌نێت.
بێجگه له فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆك و فه‌خره‌ددین قۆجه، وه‌زیری ته‌ندروستی و محه‌ممه‌د نووری ئۆرسۆی، وه‌زیری گه‌شت و رۆشنبیری، هه‌موو ئه‌ندامانی دیكه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیا له په‌رله‌مانتاران بن، به‌م شێوه‌یه پێشبینی ده‌كرێت، رۆژی هه‌ینی یان شه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌ردۆغان كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رابگه‌یه‌نێت.