ئەپە نوێیەکەی ئەپڵ لەسەر ئاندرۆید بەردەستە

K24 - هەولێر

لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئاندرۆید دەتوانن گوێ لە میوزیکی وەکو بتهۆڤن و سیمفۆنیاکانی بگرن چونکە ئەپی ئەپڵ میوزیک کلاسیک دێتە سەر ئاندرۆید

ئەپی ئەپڵ میوزیک کلاسیک لەسەر ئاندرۆید بەردەستخرا، ئەپێک لەلایەن ئەپڵەوە تەنیا تەرخان کراوە بۆ گوێگرتن لە میوزیکی کلاسیک، وە ئەم ئەپە خێراترین ئەپە لەلایەن ئەپڵەوە دروستکرابێت لەسەر ئاندرۆید بەردەستخرا بێت تەنیا دوای دوو مانگ لە بەردەستبوونی لەسەر پلاتفۆرمەکانی ئەپڵ.
ئەپەکە هاوشێوەی ئەپڵ میوزیکە کە ملیۆنان میوزیک و گۆرانی لەسەرتاسەری جیهان لە خۆدەگرێت بە کرێی مانگانەی 5 بۆ 10 دۆلار، بەکارهێنەر دەتوانێت میوزیک و گۆرانییەکان لەرێگەی ئینتەرنێتەوە گوێ بگرێت، یان داونڵۆدیان بکات و بەبێ ئینتەرنێت دواتر پلەیان بکات.
ئەپی میوزیک کلاسیکەکە تایبەتە بە میوزیکی کلاسیک نموونە سەرجەم ئاوازەکانی بیتهۆڤن لە خۆدەگرێت بە بەرزترین کواڵێتی دەنگی 192 کیلۆ هێرتز لەسەر 24 بیت تۆمار کراون و پلەی دەکرێن.