لە سلێمانی کەسێک بە دەمانچە کوژرا

وێنەی کوژراوەکە
وێنەی کوژراوەکە

K24 - سلێمانی:

لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی کەسێک بە هۆکارێکی نادیار لە ماڵەکەی خۆیدا بە دەمانچە کوژرا.

سیروان ئیبراهیم، ئامۆزای کوژراوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، "کاتژمێر 2:30ـی بەرە بەیانی ئەمڕۆ ئامۆزاکەم لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە و سێ گوللـەی پێوەنراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، کوژراوەکە ماڵی لە گەڕەکی سەرچنارە و هۆکاری کوشتنەکەشی هێشتا دیار نییە.

گوتیشی: ئامۆزاکەمان کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و چاوەڕێ دەکەین پۆلیس لێکۆڵینەوە بکات و هۆکارەکەیمان بۆ ئاشکرا بکرێت و تۆمەتبارەکە دەستگیربکریت

کوژراوەکە ناوی (سەمەد عارف)ـە و تەمەنی 41 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ژن و منداڵەکانی کوژراوەکە بۆ لێکۆڵینەوە راگیراون.