لە گوندێکی شارباژێڕ تائێستا ئاشێک بە ئاو کاردەکات
K24 – سلێمانی:
لە گوندێكى ناوچه‌ى شارباژێر، ئاشێك به‌شێوازى كۆن و به ئاو كارده‌كات و رۆژانه گه‌نمى لێده‌كرێت به ئارد، ئه‌وه‌ش دانیشتوانى گونده‌كه و گونده‌كانى دیکە سوودى لێده‌بینن و پێویستیان به‌وه نییه بچن بۆ شار و ئارد بكڕن و بیهینه‌وه و بیكه‌ن به نان.
دیار جەمال کامێرای کوردستان24ـی بردووەتە گوندی گۆڕانگه لە ناوچەی شارباژێر، دیمەنەکانی لە به‌یانییه‌كى زوو تۆمارکردووە، کە هه‌موو دانیشتووانى گوندەکە به‌خه‌به‌رن.
لەو گوندە ئاشێکی لێیە، جۆگه‌له‌كان یه‌كخراوه، تا به‌رداشه‌كه به‌باشى بخوڵێته‌وه، بە زیاتر خولانه‌وه‌ى به‌رده‌كه ده‌نكۆڵه‌ى گه‌نمه‌كه زووتر ده‌بێت به‌ئارد. ته‌مه‌نى ئاشه‌كه سه‌رووى سه‌ده‌یه‌كه و به‌شێوازى كۆن و ته‌نیا به‌ئاو كارده‌كات.
ئاشه‌كەی گوندی گۆڕانگە، دوو كه‌س دروستیانكردووه و هه‌ردووكیان ئێستا له ژیاندا نه‌ماون. مام عه‌بدوڵڵا له‌دوای باوكی بووه به‌ئاشه‌وانى گونده‌كه‌یان، رۆژانه گه‌نم بۆ گوندنیشان ده‌هاڕێت، چونكه گونده‌كه‌یان دووره ده‌ستە و زوو زوو ئاردى پێناگات.
عەبدوڵڵا محه‌ممه‌د، ئاشەوانی گوندەکەیە و هه‌ر كات ئاو لە ئاشەکەی كه‌مبێته‌وه، ئیدى ئه‌و وه‌ك به‌رداشه‌كه بێ هێز و بێ تاقه‌ت ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌زانێت، ئاردى باشى بۆ دروستناکات و دەڵێت، تامی ئاردی ئاشە بەردینەکەی، جیاواز و تایبەتترە لە ئاشی کارەبایی.
ئاشەکەی مام عەبدوڵڵا، دەکەوێتە به‌شى سه‌ره‌وه‌ى گوندى گۆڕانگه، ئەو جۆگه‌لانەی ئاو دەگەیەننە ئاشەکە، رۆژانه پێویستی به پاككرنه‌وه هه‌یه.
لەلایەن خۆیەوە، مه‌لا عوسمان رەسول كه ئه‌نجوومه‌نى گونده‌كه‌یه گرنگییه‌كى زۆر به پاراستنى ئاشه‌كه ده‌دات، هه‌موو رۆژ به‌شێك له‌كاتی خۆی بۆ پاككردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى ئاوه‌كه ته‌رخانكردووه، بۆئه‌وه‌ى ئاوى زیاتر بۆ ئاشه‌كه بچێت.
مه‌لا عوسمان باسی لەوەکرد، هەرکاتێک ئاوی جۆگەلەکان کەمبێتەوە، کاریگەری لەسەر بەرهەمی ئاشەکە دەبێت بۆیە گرنگی بە مانەوەی دەدەن و لەبارەی سەرچاوەی ئەو ئاوەکەی ئاشەکە پێی کاردەکات، روونیکردەوە، لە چەمی سەرووی گوندەکەوە دەڕژێت و چەند کانییەکیش لە ناوچەکە هەیە کە ئاوەکەی دەرژێتە چەمەکە و دواتر بە جۆگەکاندا دێتە خوارەوە بۆ کارپێکردنی ئاشەکە و کاری کشتوکاڵی سوودی لێوەردەگرن.
ئه‌وانه‌ى ئاشه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، مه‌به‌ستیانه پارێزگارى لێبكه‌ن تا پشت به‌خۆیان ببه‌ستن، لە زستانیشدا هەمیشە نزای وەرزێکی باراناوی دەکەن، بۆ ئەوەی لە وەرزەکانی دیکەدا گەنمەکانیان باشتر بکەن بە ئارد و پێویستیان بە کڕینی ئارد لە شوێنە دوورەکان نەبێت.