دۆسیه‌ی تێوه‌گلانی گوله‌ن ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نقه‌ره دۆسیه‌ی تێوه‌گلانی "فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" له هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا، ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا شكستیهێنا، هه‌ر زوو به‌رپرسه باڵاكانی توركیا، په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ "فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" ی ڕێبه‌ری ئاینی گروپی خزمه‌ت ڕ‌اكێشا، و له‌لایه‌ن گوله‌نیشه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاندووه" دۆسیه‌ی تێوه‌گلانی ناوبراوی له هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكا كردووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی "گوله‌ن" له ویلایه‌تی "په‌نسلڤانیا" ی ئه‌مریكا داده‌نیشێت، به‌رپرسانی ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی توركیا كرد، كه بۆ تۆمه‌ته‌كانی به‌ڵگه بخاته ڕوو.