ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی شێرپه‌نجه له سلێمانی بڵاوكرایه‌وه
K24 – هەولێر:
ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2023، 1508 كه‌س له سلێمانی تووشی شێرپه‌نجه بوونه.
ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە شێرپەنجە، (1508 ) حاڵەتی نوێی شێرپەنجە بەم شێوەیەی خوارەوه تۆمارکراوە:
شێرپەنجەی مەمك 238 بەڕێژەی 15.78%
شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە 153 بەڕێژەی 10.15%
شێرپەنجەی سییەکان 97 بەڕێژەی 6.43%
شێرپەنجەی لیمفۆما 93 ٖ بەڕێژەی 6٫17.%
شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ 91 ٖبەڕێژەی 6.03%
شێرپەنجەی پڕۆستات 85 بەڕێژەی 5.64%
شێرپەنجەی لۆکیمیا 63 بەڕێژەی 4.18%
شێرپەنجەی مێشك 62 بەڕێژەی 4.11%
شێرپەنجەی گەدە 55 بەڕێژەی 3.65%
شێرپەنجەکانی دیکە 571 بەڕێژەی 37.86%
ته‌ندروستی سلێمانی روونیكردووه‌ته‌وه، كه نەخۆشییەکانی دیكه‌ی خوێن جگە لە شێرپەنجە، 841 چارەخوازی نوێ لە شەش مانگی یەکەمی ئه‌مساڵ تۆمارکراون.