ئه‌ندامێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ هه‌ولێر كوژرا

kurdistan24.net

K24 - هەولێر:

ئەندامێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە جەژنیكان لەنزیك بەحركەی پارێزگای ھەولێر كوژرا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئەندامێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەناوی سیامەند شابوویی لە جێژنیكان لەنزیك بەحركەی پارێزگای هه‌ولێر كوژرا و تەرمەكەشی دوا نیوەرۆ لەنزیك بەحركە دۆزرایەوە.

سیامەند شابوویی تەمەنی 35 ساڵە و خەڵكی شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستانە. ھەفتەی رابردووش حدكا لە راگەیه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردبوو، دوو ئەندامی دیكەی لە ھاوینەھەوارێكی قەلادزێ تیرۆركراون.